به‌رپرسانی باڵای ئه‌منی ئێرانی سه‌ردانی ئیمارات ده‌كه‌ن
K24 - هەولێر:
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆیته‌رز، عه‌لی شه‌مخانی ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران، به‌م زووانه سه‌ردانی ئیمارات ده‌كات.
رۆژنامه‌ی ئیعتیماد، له تێلێگرام، نوسیوویه‌تی، عه‌لی شه‌مخانی له‌گه‌ڵ هاوتا ئیماراتیهكهی كۆده‌بێته‌وه و تاوتوێی زیندووكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنامه ئه‌تۆمیه‌كه و كێشه سیاسی و ئه‌منیه‌كان ده‌كه‌ن.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه له 10 ئادار سعوودیه و ئێران رێككهوتنامهیهكیان به ناوبژیوانی چین واژۆ كرد، كه دووباره په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسیه‌كانیان ده‌ست پێبكه‌نه‌وه و باڵیۆزخانهكانیشیان بكه‌نه‌وه.