عەلاوی: واباشه له‌ڕێگه‌ی سەرۆک بارزانییەوە پارێزگاری له یه‌كگرتوویی عێراق بكرێت
K24 - هەولێر:
ئه‌یاد عه‌للاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتیمانی عێراقی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له په‌راوێزی دیداری سلێمانی رایگه‌یاند، هیوایه‌ك هه‌یه ئه‌مجاره هه‌ولێر و به‌غدا بگه‌نه چاره‌سه‌ر و رێككه‌وتنێكی ریشه‌یی و واباشیشه له‌ڕێگه‌ی سەرۆک بارزانییەوە پارێزگاری له یه‌كگرتوویی عێراق بكرێت
عه‌للاوی گوتیشی: ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌خێرایی یاسای نه‌وت و گاز ده‌ربكات و په‌له له یاسای دابه‌شكردنی سامانی ده‌وڵه‌ت بكات، بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌ین چی رووده‌دات.
دەشڵێت: "هیوامانوایه ئه‌مجاره هه‌ولێر و به‌غدا بگه‌نه چاره‌سه‌ر و رێككه‌وتنێكی ریشه‌یی، چونكه هه‌ردوولا سه‌ر به یه‌ك وڵاتن و هه‌ریه‌كێكیان له وڵاتێكی دیكه‌وه نییه، ئه‌وه‌ی گرنگیشه ئه‌وه‌یه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌خێرایی یاسای نه‌وت و گاز ده‌ربكات و په‌له له یاسای دابه‌شكردنی سامانی ده‌وڵه‌ت بكات، بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌ین چی رووده‌دات، له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته قسه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانیش ده‌كه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی كار بۆ كۆتاییهێنان به كێشه‌كان بكه‌ن".
هەروەها گوتی: "سه‌رۆك بارزانی برایه‌كی زۆر به‌ڕێزه و خاوه‌ن وزه و ئه‌نه‌رژییه‌كی گه‌وره‌یه و بنكه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی فراوان و هێزێكی گه‌وره‌ی هه‌یه، بۆیه واباشه له‌ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه پارێزگاری له یه‌كگرتوویی عێراق بكرێت و په‌له‌ش له ده‌ركردنی یاسای نه‌وت و گاز بكه‌ین، هیوادارم خودا هه‌موو لایه‌ك سه‌ربخات و له دانوستانه‌كانیش ئامانجێك هه‌یه و په‌نا به‌خودا ده‌گه‌نه ئه‌نجامی باش".