هه‌رێم كه‌مال ئاغا: لەگەڵ پارتی گەیشتووین بە رێککەوتنی زۆر باش

پارتی و یەکێتی
پارتی و یەکێتی

K24 - هەولێر:

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتنی زۆر باش.

هه‌رێم كه‌مال ئاغا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، دووپاتیكرده‌وه‌، له‌ گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتنی زۆر باش، به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی پرسی هه‌ڵبژاردن.

گوتیشی، بۆ ئه‌م قۆناغه‌ هه‌نگاوی زۆر باشیان ناوه‌ و له‌ گفتوگۆكانیشیان به‌رده‌وامن.  

هەر ئەمڕۆ دڵشاد شەهاب، راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی راگەیاندبوو، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە نێوان 15ـی مانگی تشرینی یەکەم تاوەکو 15ـی مانگی تشرینی دووەم ئەنجام دەدرێت.

گووتیشی: کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان پێویستیان بە ماوەی شەش مانگ دەبێت بۆ ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن.