هێمن هه‌ورامی: ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت
K24 - هەولێر:
به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتی رایدەگەیەنێت، ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت و هه‌موولایه‌كیش له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن، شێوازی هه‌ڵبژاردن یه‌ك بازنه‌یی بێت بۆ هه‌رپارێزگایه‌كی هه‌رێمی كوردستان.
هێمن هه‌ورامی، به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتی، به كوردستان24ی راگه‌یاند، تەمەنی په‌رله‌مانی كوردستان كه بۆ ماوه‌ی ساڵێك درێژ كرایه‌وه، بۆ ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێت، چونكه ده‌بوایه ساڵی پار هه‌ڵبژاردن بكرابا، ئه‌مەش مافی خه‌ڵكی كوردستانه، به رێككه‌وتنی هه‌موو فراكسیۆنه‌كان خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ماوه‌ی ساڵێك درێژكرایه‌وه، بۆیه به‌دڵنیایییه‌وه ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت.
هه‌ورامی گوتیشی: "پێموایه پێشكه‌وتنێكی باش له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانی ناو په‌رله‌مان و ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان هاتۆته ئاراوه، هه‌روه‌ها رێككه‌وتن له‌سه‌رئه‌وه هه‌یه شێوازی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر یەک بازنه‌یی بێت له هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان".
به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی روونیشیكرده‌وه، رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌یه كه تۆماری ده‌نگده‌رانی بایۆمه‌تری كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقی ساڵی 2021، بكرێته بنه‌ما بۆ تۆماری ده‌نگده‌ران، هه‌روه‌ها رێككه‌وتنیش له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌یه كه ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی پلاندانان و بازرگانی عێراق، بكرێته بنه‌ما بۆ دابه‌ش كردنی كورسییه‌كان.
هێمن هه‌ورامی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌سه‌ر بابه‌تی كۆتاكان، هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتین كه كۆتاكان ده‌بێت خۆیان بڕیار له‌بارەی خۆیانەوە بده‌ن.
به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتی له‌به‌شێكی دیكه قسه‌كانی گوتی: "پارساڵ هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌بوو كه كۆمسیۆن به‌پێی ئیستحقاقاتی ساڵی 2018 رێكبخرێته‌وه، فراكسیۆنی پارتیش رازی بوو كه كۆمسیۆن وه‌ك خۆی كارابكرێته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ش نه‌كرا، ئێستاش رێككه‌وتنه‌كه به‌مجۆره‌یه كه كۆمسیۆن وه‌ك خۆی كارا بكرێته‌وه ته‌نها بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه".