بلینکن دەستخۆشی لە هەوڵەکانی چین دەکات
K24 - هەولێر:
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەستخۆشی لە هەوڵەکانی چین دەکات بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعوودیە.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، هەر شتێک ببێتە هۆی کەمکردنەوەی گرژییەکان و دوورکەوتنەوە لە ململانێ و نەهێشتنی کردەوە مەترسیدار و تێکدەرانەوەی ئێران، شتێکی باشە.
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەستخۆشی لە هەوڵەکانی چین دەکات بۆ لێکنزیککردنەوەی سعوودیە و ئێران دەکات.
بلینکن دەڵێ، ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ریاز و تاران لە بەرژەوەندی ناوچەکەیە بەگشتی.
لە ساڵی 2016 خۆپیشاندەرانی ئێران بەرامبەر لە سێدارەدانی ئەبونەمر، کەسایەتی شیعە مەزهەب لە سعوودیە هەڵیانکوتایە سەر باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە تاران، ئەمەش نیگەرانی سعوودیەی لێکەوتەوە و پەیوەندییە سیاسی و دپلۆماسییەکانیان پچڕا.