توركیا له‌باره‌ی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی سنووری پارێزگای دهۆك روونكردنه‌وه ده‌دات

K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا ره‌تی ده‌كاته‌وه، ئه‌و هێلی كۆپته‌ره‌ی له سنووری پارێزگای دهۆك ئه‌مشه‌و كه‌وته خواره‌وه، توركی بێت.
له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیادا ئاماژه به‌وه كراوه، چه‌ند ماڵپه‌ڕێكی نزیك له په‌كه‌كه زانیاری ناڕاستییان بڵاوكردووه‌ته‌وه گوایه ئه‌و هێلیكۆپته‌ره‌ی له سنووری پارێزگای دهۆك كه‌وتووه‌ته‌وه خواره‌وه، توركی بووه.