شێخێکی ئیماراتی پشکێکی تیکتۆک دەکڕێتەوە

K24 - هەولێر

ئاژانسی بلومبێرگی ئەمەریکی بڵاویکردەوە، بەهای کۆمپانیای "دایت نیس" نزیکەی 220 ملیار دۆلارە، لەگەڵ هاتنی وەبەرهێنەری ئیماراتی و خاوەنی کۆمپانیای زیرەکی دەستکردی ئەبوزەبی"G42". راشیگەیاندووە، ئەم بڕە پارەیە زۆر کەمترە لەو بەهایەی کە کۆمپانیا چینییەکە کە خاوەنی پلاتفۆرمی تیکتۆکە، بە بڕی 300 ملیار دۆلار داناوە.

ئاژانسەکە لە راپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، "G42" سەر بە شێخ تەحنون بن زاید ئال نەهیان، کە بەم دواییە وەک سەرۆکی ئەنجومەنی وەبەرهێنانی ئەبوزەبی دەستنیشانکرا، جگە لە پۆستەکەی وەک راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئیمارات، لە چەند مانگی رابردوودا ئەم پشکەی بەدەستهێناوە، کە بەهاکەی لە 100 ملیۆن دۆلار زیاترە، لە کۆمپانیای چینی، لە رێگەی سندوقی"X42" (42X).

دابەزینی نرخی کۆمپانیای ئینتەرنێتی چینی، لە دوای ئەوەی واشنتن قەدەغەکردنی پلاتفۆرمی تیکتۆک، دەرکرد کە تۆمەتباریان کردووە بە مەترسی لەسەر ئاسایشی نیشتمانی.

بلومێرگ دەشڵێت: کە شێخ تەحنون، بە بەرپرسی سیخوڕی لە ئیمارات ناسراوە، لە رێگەی کۆمپانیاکەییەوە، "G42"، کە کارەکانی لە هەموو شتێکدا درێژدەبێتەوە لە کۆمپیوتەرەوە تا دەگاتە ڤاکسین و ئۆتۆمبێلی ئۆتۆماتیکی.