ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی: پێشوازی لە شاندی یەكێتی و گۆڕان ناكەین

یەكگرتووی ئیسلامی بە پڕۆژەی نوێوە سەردانی لایەنەكان دەكات
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/fd39d9b6-dd5e-47b8-9d20-e75881175539/pdkwgoran.ism/manifest

K24 - ھەولێر

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت، پێشوزای له‌ وه‌فده‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی ناكه‌ین، هه‌ر پێشنیارێكی تازه‌ش بۆ له‌یه‌كتر نزیكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان هه‌بێت، ئێمه‌ پێشوازی لێده‌كه‌ین، له‌به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌شدا به‌رپرسێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ده‌ڵێت، ئێمه‌ كێشه‌كانمان به‌ تاكه‌ كه‌سێكه‌وه‌ نه‌به‌ستۆته‌وه‌، بڕیاره‌ له‌م هه‌فتیه‌ یه‌كگرتووی ئیسلامی به‌ پرۆژه‌ی تازه‌ سه‌ردانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی باشووری كوردستان بكات.