کەشناسی رەوشی کەشوهەوای راگەیاند

K24 – هەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، کاریگەرییەکانی لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.

بەشی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شەپۆلی بارانبارین لەسەر تەواوی ناوچە جیاجیاکان بەردەوامی دەبێت، ئاستی دابارین مامناوەند دەبێت لەسەر تەواوی ناوچەکان، زۆرترین رێژەی دابارین لەسەر بەشێک لە ئیدارەی راپەڕین و سەنتەری پارێزگای سلێمانی و بەشێک لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر دەبێت، هەندێک کات تەزرە و لێزمە باران و هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت، ناوچە سنوورییەکان بەفر بارینێکی کەمی دەبێت.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی دەکات، ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان تاوە بارانی کورت خایەن دەبێت، هەروەها هەندێک کات ئەگەری باران لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆک هەیە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:  21 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 18 پلەى سیلیزى

دهۆک:  18 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 23 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 20 پلەى سیلیزى

زاخۆ:   20 پلەى سیلیزى

سۆران:  19 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  25 پلەى سیلیزى