زیاتر لە حەوت هەزار پێشمەرگە پلەیان بەرز دەکرێتەوە

پێشمەرگەی زێرەڤانی -ئەرشیف
پێشمەرگەی زێرەڤانی -ئەرشیف

K24 – هەولێر

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، بڕیاردراوە بە بەرزکردنەوەی پلەی حەوت هەزار و 455 پلەدار و پێشمەرگەی سەر بەدیوان و لیواکانی پیادەی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندووە: "بە فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگە ژمارە (٥٨٣٠) لە ٢٠٢٣/٣/١٦ و پاڵپشت بەماددەی چواردە لە سیستەمی ژمارە (٦)ی ساڵی ٢٠١١ی پەیڕەوی نیزامی  ڕاژەو خانەنشینی پێشمەرگە تایبەت بەیاسای ژمارە (٣٨)ی ساڵی ٢٠٠٧، ئاماژە بە فەرمانی وەزاری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی  ئیدارەی گشتی ژمارە(٦٠٣٣) له ٢٠١١/١٢/٤ تایبەت بەڕێنمایی پلە بەرزکردنەوەی کارمەندان بڕیاردرا بە بەرزکردنەوەی پلەی (٧٤٥٥) پلەدار و پێشمەرگەی سەر بەدیوان و لیواکانی پیادەی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە  لە خشتەی نەورۆزی ٢٠٢٣".