نوێترین ئاماری قوربانیانی لافاوەکەی پارێزگای روحای باکووری کوردستان راگەیەندرا

لافاوەکەی پارێزگای روحای باکووری کوردستان | وێنە: AA
لافاوەکەی پارێزگای روحای باکووری کوردستان | وێنە: AA

K24 - هەولێر:

ژمارەی ئەوکەسانەی لە روحای باکووری کوردستان بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 14 کەس.

لە چوارڕییانی عابیدە کۆپرولو لە شاری روحای باکووری کوردستان، تەرمی هاووڵاتییەک دۆزرایەوە بەمەش ژمارەی ئەوکەسانەی لە شارەکەدا، بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 14 کەس.

دوای ئەو بارانە بەلێزمەیەی دوێنێ پارێزگای روحای باکووری کوردستانی گرتەوە، پرۆسەی گەڕان و رزگارکردن لەو ناوچانە کە لافاو گرتونیەتییەوە دەستی پێ کرد.

تیمەکانی گەڕان و رزگار کردن لە میانی پرۆسەکەدا، تەرمی کەسێکیان لە چوارڕییانی عابیدە کۆپرولو دۆزییەوە و بەمەش ژمارەی ئەوکەسانەی بەهۆی لافاوەوە لەو شارە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 14 کەس.