رۆژهه‌ڵاتی كوردستان مان ده‌گرێت
K24 – هه‌ولێر
رۆژنامه‌ی " الشرق الأوسط" باس له ئاماده‌كاری شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ مانگرتن ده‌كات كه له‌سه‌ر داواكاری حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بووه، ئامانجێشی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه به‌رامبه‌ر گه‌ڵی كورد و نه‌ته‌وه‌كانی ئیران و ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له كاروباری ناوخۆیی وڵاتانی دراوسی و ناوچه.
هه‌روه‌ها باس له هه‌ندێ له بڵاوكراوه‌كانی حیزبی دیموكرات له شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كات كه بانگه‌وازی مانگرتن و داخستنی بازار بۆ ماوه‌ی رۆژێك كردووه.
كاوه به‌هرامی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حیزبی دیموكراتی كوردستان به " الشرق الأوسط" رایگه‌یاند: به رێگه‌ی رێكخستنه ناوخۆییه‌كانمان و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن داوامان له هاووڵاتیانی كوردستانی ئیران كردووه مان بگرن و رۆژی چوارشه‌ممه له ماڵه‌كانیان بمێننه، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ساڵیادی تیرۆركردنی د. عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو سكرتێری پێشووی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، كه له ساڵی 1989 له شاری ڤییه‌ن تیرۆركرا و به‌رپرسانی ئێرانی به‌تایبه‌تی ئیتلاعات تۆمه‌تبارن به تیرۆركردنی.
به‌هرامی هه‌روه‌ها گوتی ته‌واوی شێوازه‌كانی خه‌بات دژی رێژیمی ئێران ده‌گرینه به‌ر بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه ڕه‌واكانمان، ته‌نیا خه‌باتی چه‌كداری ناكه‌ین، به‌ڵكو خه‌باتی سیاسیشی به‌ڕێوه ده‌به‌ین، كه زۆرێك له هاوڵاتیان بێ تاوان له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ده‌ستگیر كراون و هێزه ئه‌منییه‌كان به شێوه‌یه‌كی فراوان له ته‌واوی شاره‌كانی كوردستانی ئێران بڵاكراونه‌ته‌وه و سوپای پاسداران چه‌كێكی زۆر بۆ ناوچه هێناوه بۆ سه‌ركوتكردنی هه‌ر جۆره چالاكییه‌كی هاووڵاتیان و رێگه‌گرتن له چالاكییه‌كانمان. به‌ڵام ئیمه له‌سه‌ر خه‌باته‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بین و ده‌ست هه‌ڵناگرین.