سەرۆک بارزانی پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا دەکات

سەرۆک بارزانی و ژەنەڕاڵ مەکفارلێن
سەرۆک بارزانی و ژەنەڕاڵ مەکفارلێن

K24 – هەولێر:

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد و لە دیدارێکدا، بەردەوامیی هەڕەشەکانی تیرۆریستان و پێویستیی هەماهەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ڕێگەگرتن لە بەهێزبوون و پەلهاوێشتنی تیرۆریستان تاوتوێ کرا.

رۆژی پێنجشەممە (16ـی ئادار/مارسی 2023)، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ژەنەڕاڵ مەکفارلێن فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد.

لە دیدارەکەدا بەردەوامیی هەڕەشەکانی تیرۆریستان و پێویستیی هەماهەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ڕێگەگرتن لە بەهێزبوون و پەلهاوێشتنی تیرۆریستان تاوتوێ کرا.

بارەگای بارزانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارە بوو و ژەنەڕاڵ مەکفارلێن سوپاسی هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی کرد بۆ سەرخستنی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە.

0