ئاکپارتی ترسی لە پشتگیریکردنی کڵچدارئۆغڵو هەیە لەلایەن هەدەپەوە و قەرەیلانیش هۆشداری دەدات
K24 – هەولێر:
تەنیا دوو رۆژ ماوە بەفەرمی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا دەستپێبکات و لەگەڵ ئەوەشدا پرسی داخستنی هەدەپە و گرەوکردن لەسەر دەنگی دەنگدەرانی کورد بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا، بووەتە رۆژەڤی گەرمی گفتوگۆ سیاسییەکانی ئەو وڵاتە.
هەرچەندە ئاکپارتی بە فەرمی ئەردۆغانی کاندیدکردەوە بۆ مانەوە لە پۆستی سەرۆک کۆمار، لەگەڵ ئەوەشدا، جێگری سەرۆکی ئەو پارتە مەترسی خۆیان لە پشتگیریکردنی کڵچدارئۆغڵو لەلایەن دەنگدەرانی هەدەپەوە ئاشکراکرد و موراد قەرەیلانیش، هۆشداری دەدات لە دەستپێکردنەوەی ئۆپراسیۆنێکی سەربازی نوێی سوپای تورکیا، پێش هەڵبژاردنەکانی تورکیا.
ئاکپارتی: کڵچدارئۆغڵو بە دەنگی هەدەپە رکابەری ئەردۆغان دەکات
جێگری سەرۆکی ئاکپارتی رایگەیاند، ئەگەر دەنگەکانی هەدەپە نەبێت، کڵچدارئۆغڵو ناتوانێت لە رکابەریەتی هەڵبژاردن بەشداربێت.
لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا، نوعمان کورتوڵموش، جێگری سەرۆکی ئاکپارتی رایگەیاند، هەر کەسێک لە سیاسەت بگات ئەوە باش دەزانێت ئەگەر دەنگەکانی هەدەپە نەبێت، کڵچدارئۆغڵو ناتوانێت لە رکابەرێتی هەڵبژاردن بەشداربێت.
کورتوڵموش ئاماژەی بەوەشکرد، بوونی پەیوەندیی لەنێوان جەهەپە و هەدەپە شتێکی ئاساییە و لەپێناو سەرکەوتنی کەمال کڵچدارئۆغڵو، کاندیدی هاوپەیمانی میللـەت و سەرۆکی جەهەپە ئەم هەنگاوە نراوە. جیا لەوەش جێگری سەرۆکی ئاکپارتی روونیکردەوە، هەر لە سەرەتاوە هەدەپە لەوانەیە بە کردەیی لەناو شەش لایەنەکەدا نەبووبێت، بەڵام لەڕووی بۆچوونەوە لەسەر مێزی شەش لایەنەکە ئامادەیی هەبووە.
لێدوانەکەی نوعمان کورتوڵموش لەکاتێکدایە، بڕیارە رۆژی شەممە کەمال کڵچدارئۆغڵو سەردانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بکات.
قەرەیلان هۆشداری دەداتە هەدەپە
موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەرایەتیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) سەبارەت بە دۆسیەی داخستنی هەدەپە هۆشداری دایە هەدەپە و رایگەیاند، دادگای دەستووری پەیامێکی ناڕاستەوخۆی بۆ هەدەپە ناردووە سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنی کاندیدی سەرۆکایەتی کۆمار.
کە کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندید بکات. قەرەیلان هەروەها هۆشدارییەکی دیکە لە سەختی شەڕەکە دەدات و دەڵێت ئەگەرێکی گەورەیە کە سوپای تورکیا بەر لە هەڵبژاردن شەڕێکی هەمەلایەنە لە دژی ئەوان دەستپێبکات.
هەدەپە داوای بەرگری زارەکی لە دادگای دەستووری کرد دۆسیەی داخستنی ئەو پارتە بۆ دوای هەڵبژاردن، بەڵام دادگا ئەم داوایەی رەتکردەوە و 11ـی نیسانی بۆ ئەو مەبەستە دیاریکرد. بۆیە موراد قەرەیلان ئاماژەی بەوەکردووە، دانانی ئەو وادەیە تەڵەیە بۆ هەدەپە، لەبەر ئەوەی پێویستە لایەنە بەشداربووەکانی هەڵبژاردن تا 9ـی نیسان کاندیدەکانیان پێشکەش بە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بکەن.
قەرەیلان راشیگەیاندووە، ئەنجامی هەموو راپرسییەکان ئەوەیان دەرخستووە، ئەگەر هەدەپە پشتگیری کڵچدارئۆغڵو نەکات ئەوا ئەردۆغان سەردەکەوێت، بۆیە چارەنووسی تورکیا ئێستا لەدەستی ئەو پارتەیە و هەوڵەکانی دادگای دەستووری ئەو وڵاتەش بۆ داخستنی هەدەپە پەیوەستە بەو پرسەوە.
هەروەها قەرەیلان هۆشداریشی داوە لە دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنێکی سەربازی دژ پەکەکە لە پێش هەڵبژاردنەکان لە ناوچەکانی باکووری کوردستان لەلایەن سوپای تورکیاوە، ئاماژەی بەوەکردووە، هەرچەندە پەکەکە لەدوای بوومەلەرزەکەی 6ـی شوبات هەموو چالاکییەکانی راگرتووە، بەڵام تورکیا لە هێرشە ئاسمانییەکانیان بەردەوامە بۆ سەر پێگە و بارەگاکانی پەکەکە.
هەدەپە ئامادەکاری دەکات بۆ کۆبوونەوەی شەممە
وابڕیارە هاوپەیمانی رەنج و ئازادی بە سەرۆکایەتی هەدەپە، سەبارەت بە کارنامەی سەرۆکی داهاتووی تورکیا کۆببنەوە، وەک ئامادەکارییەک بۆ سەردانە چاوەروانکراوەکەی كڵچدارئۆغڵو لە رۆژی شەممە بۆ لای هەدەپە.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، لەو کۆبوونەوەیەدا ئەو هاوپەیمانیەتییە چۆنیەتی بەشداریکردن لە هەڵبژاردن و پرسی پشتگیریکردن لە کەمال کڵچدارئۆغڵو، هاوپەیمانی میللـەت بۆ سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا یەکلایی بکەنەوە.
پارتی چەپی سەوز شوێنی هەدەپە دەگرێتەوە
لە ئەگەری داخستنی هەدەپە لەلایەن دادگای دەستووری تورکیاوە، پارتی چەپی سەوز دەبێتە جێگرەوەی ئەو پارتە و ئەندام و لایەنگرانی هەدەپە دەنگ بە کاندیدانی پارتی چەپی سەوز دەدەن.
سەڵاحەددین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە کە ئێستا زیندانیکراوە لە تویتەری خۆی وێنەی لۆگۆی پارتی چەپی سەوزی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، ئەگەر دادگای دەستووری تورکیا بڕیاری داخستنی پارتەکەیان بدات، ئەوا دەنگدەرانیان هەر جێگرەوەیان هەیە بۆ دەنگدان لە هەڵبژاردن.
ئاکپارتی بە فەرمی ئەردۆغانی بۆ مانەوە لە پۆستەکەی کاندیدکرد
فراکسیۆنی ئاکپارتی لە پەرلەمانی تورکیا بڕیاری دا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کاندید بکات بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا.
لە کۆبوونەوەکەدا داواکارییەکی نووسراو پێشکەشی سەرۆکایەتی دیوانی دەستەی گشتیی فراکسیۆنی ئاکپارتی کرا کە لەلایەن عیسمەت یڵماز، سەرۆکی فراکسیۆنەکەوە واژووی لەسەر کراوە و تیایدا هاتووە "بەپێی ماددەی 101ی دەستوور و ماددەی هەشتی یاسای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار، سەرۆکی گشتیی پارتی داد و گەشەپێدان، رەجەب تەیب ئەردۆغان کاندید دەکەین بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی".
ئەو پەرلەمانتارانەی بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەدا کرد، واژوویان لەسەر ئەو بازنەیە کرد کە ئەردۆغان کاندید دەکات بۆ سەرۆکایەتی.
دوو رۆژی دیکە بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
ئەحمەد یهنار، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا رایگهیاند، بانگهشهی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی کە بڕیارە 14ـی ئایار ئەنجام بدرێت لە 18ـی ئادارەوە دەستپێدەکات.
بەگوێرەی یاساکانی کۆمیسیۆنی باڵای ههڵبژاردنهكانی توركیا لە نێوان 11 بۆ 17ـی ئەم مانگە پرۆتۆکۆڵی هاوپەیمانیهتییەکان رادەستی کۆمیسیۆن بکرێن و تا 2ـی نیسانیش پێویسته ناوی کاندیدانی سەرۆکایەتی کۆمار بۆ کۆمیسیۆن رهوانه بكرێت. لە 9ـی نیسانیش شوێنی پارت و هاوپەیمانیهتییەکان لەسەر فۆرمی دەنگدان بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی توركیا دیاری دەکرێن.
14ـی ئایار هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی بەڕێوەدەچێت
رۆژی ههینی (10ـی ئادار/مارسی 2023)، رهجهب تهیب ئهردۆغان، سهرۆك كۆماری توركیا له كۆشكی كۆماری له ئهنقهره، واژووی لهسهر مهرسومی كۆماری بۆ ئهنجامدانی ههڵبژاردن له رۆژی (14ـی ئایار/مایۆی 2023) كرد.
له رێورهسمێكدا كه ژمارهیهك له وهزیر و بهرپرسی ئهو وڵاته ئامادهی بوون، ئهردۆغان له گوتهیهكدا هیوای سهركهوتنی بۆ پرۆسهی ههڵبژاردن خواست و داوای له هاووڵاتییانی وڵاتهكهی كرد ئهو رۆژه بچنه سهر سندوقهكانی دهنگدان و دهنگ بدهن.
پێشتریش له رۆژی یهكشهممه (22ـی كانوونی یهكهم/یهنایری 2023)، رهجهب تهیب ئهردۆغان، سهرۆك كۆماری توركیا رایگهیاند، 14ـی ئایار/مایۆی 2023، ههڵبژاردنی سهرۆكایهتی و پهرلهمانی له توركیا بهڕێوهدهچێت.
وابڕیار بوو رۆژی 18ـی حوزهیران/یۆنیۆی 2023، ههڵبژاردنهكان له توركیا ئهنجامبدرێن، سهبارهت به گۆڕینی وادهی ههڵبژاردنهكانیش، ئهردۆغان ئاماژهی بهوهكرد، ئهمه ههڵبژاردنی پێشوهخته نییه، بهڵكو تهنها گۆڕینی وادهی ههڵبژاردنه و هۆكارهكهشی بۆ لهبهرچاوگرتنی وادهی تاقیكردنهوهكان له ناوهندهكانی خوێندنی وڵاتهكهی گهڕاندهوه.