خەلفیە حەفتەر: یۆرانیۆمە ونبووەکەی لیبیامان دۆزیوەتەوە

لیوا خەلیفە حەفتەر
لیوا خەلیفە حەفتەر

K24 - هەولێر:

هێزی نیشتیمانی لیبیا کە لەلایەن لیوا خەلیفە حەفتەرەوە سەرکردایەتی دەکرێت بڵاویکردەوە، ئەو 2500 کیلۆ یۆرانیۆمەی لە دوو رۆژی رابردوودا دیارنەمابوو دۆزیویانەتەوە.

فەرماندەی هێزی نیشتیمانی لیبیا لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەشداوە، هێزەکانیان توانیویانە 10 بەرمیلی پڕ لە یۆرانیۆمی خاو لە ناوچەیەکی سەر سنوری لیبیا و چاد بدۆزنەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە 15ی ئەم مانگە بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، نزیکەی 2500 کیلۆ یۆرانیۆمی خاو کە مەترسی تیشکدانەوەی لێدەکرێت لە لیبیا دیار نەماوە و نازانرێت بۆ کوێ براوە.

لە ساڵی 2003 لیبیا وازی لە بەرنامەیەکی ئەتۆمی هێنا کە توانای پیتاندنی یۆرانیۆمی هەبوو.

.