ئەردۆغان: لە پەرلەمان دەستدەکەین بە پەسەندکردنی پرۆتۆکۆڵی ئەندامێتیی فینلاند لە ناتۆ

K24 - هەولێر:
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی پڕۆسەی ئەندامێتیی فینلاند لە ناتۆ، رایگەیاند: "لەسەر بنەمای هەستیاریمان بۆ نەهێشتنی نیگەرانییە ئەمنییەکان، بڕیارمان دا لە پەرلەمانمان دەست بکەین بە پرۆسەی پەسەندکردنی پرۆتۆکۆڵی ئەندامێتیی فینلاند لە ناتۆ".
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 15ـی ئاداری 2023، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی پڕۆسەی ئەندامێتیی فینلاند لە ناتۆ له كۆشكى سهرۆكایهتى كۆمارى وڵاتهكهى، كۆنگرهیهكى رۆژنامهوانى هاوبهشى لهگهڵ ساولى نینستۆ، سهركۆمارى فینلاند ئهنجام دا.
ئەردۆغان لەبارەی پڕۆسەی ئەندامێتیی فینلاند لە ناتۆ ئاماژەی بەوە دا، هیواخوازە بەر لە هەڵبژاردنەکان، پەرلەمانی وڵاتەکەی پرسی ئەندامێتیی فینلاند لە ناتۆ، پەسەند بکات و رایگەیاند: "لەسەر بنەمای هەستیاریمان بۆ نەهێشتنی نیگەرانییە ئەمنییەکان، بڕیارمان دا لە پەرلەمانمان دەست بکەین بە پرۆسەی پەسەندکردنی پرۆتۆکۆڵی ئەندامێتیی فینلاند لە ناتۆ".
رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەوەیشی خستەڕوو، بڕوای وایە لەگەڵ بەئەندامبوونی فینلاند، ناتۆ هێندەی تر بەهێز دەبێت و لەو رێگەیەوە رۆڵی کارا دەبینێت لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری جیهان و لەبارەی ئەندامێتی وڵاتەکەی لە یەکێتیی ئەوروپا گوتی:"بەلامانەوە گرنگە کە فینلاند بەردەوامی بە پشتیوانییە بەهێزەکانی بدات بۆ ئەندامێتیی تورکیا لە یەکێتیی ئەوروپا".
رەجەب تەیب ئەردۆغان هەروەها سەبارەت بە شێوازی بەرەوپێشچوونی قۆناغی بوونە ئەندام لە ناتۆ رایگەیاند: "پڕۆسەکە راستەوخۆ پەیوەستە بەو هەنگاوە کردارییانەی سوید دەیانگرێتەبەر".