هەرێمی کوردستان سازش لە مافە دەستوورییەکانی ناکات

K24 - هەولێر
بەهۆی سازش نەکردن لە مافەکانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستوور ئەنجاکەمەی رێککەوتنی پڕۆژە یاسای بودجە و مووچەیە فەرمانبەرانە، هەر ئەم رێگەیەش دەگیرێتە بەر بۆ چارەسەری کێشەی یاسای نەوت و گاز. لایەنەکان و پسپۆرانی دەستوور دەڵێن ئەم سازش نەکردنە دەستکەوتی زیاتری دەبێت.
له دیباجهی دهستووردا نووسراوه تاکه زامنی مانهوهی عێراقه به یهکگرتوویی، جێبەجێکردنی دەستوورە وەکخۆی.
محەمەد مەولود، ئەندامی لیژنەی نووسینەوەی شێوازی نووسینەوەی دەستووری عێراقە و دەڵێت: "دەتوانم بڵێم هەموو مافەکانی کورد و هەرێمی کوردستان لە دەستووردا نییە، بەڵام ئەگەر عێراق وەکخۆی دەستوور جێبەجێ بکات سەدا 90 مافەکانی کوردی تێدایە".
رێگای چارەسەری کێشەکانی هەولێر و بەغدا کەوتووتە سەر رێگە راستەکە، ئەوە بۆ حکومەتی عێراقیش یەکلایی بووەتەوە چارەسەری کێشەکانی لەگەڵ هەولێر لە بەرژەوەندی ئەوانیشە.
دوای چەندین گفتوگۆ دانوستان دەرئەنجامەکانی دەردەکەون، رێککەوتن لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە رەنگدانەوەی ئەنجامی سازش نەکردنە لەسەر مافی خەڵكی كوردستان، نیسان حوزەیران، ئەندامی مەکتەبی سیاسی هاوپەیمانی بەیت نەهرەین دەڵێت: "ئەم سوور بوونەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر مافە دەستوورییەکان، وایکردووە بەهێزەوە لە بەغدا داوای مافە رەواکان بکرێت، هەروەها هاندەرێکە بۆ دەرچوونی یاسای نەوت و گاز لە عێراق".
گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا بەردەوامن، ماددەی 140 و پرۆژەیاسای نەوت و گاز دوو پرسی دیکەن حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت بەپێی دەستوور لەگەڵ حكومەتی عێراق چارەسەری كۆتاییان بۆ بدۆزێتەوە.