بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.6 پلە پارێزگایەکی باکووری کوردستان هەژاند

K24 - هەولێر:
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.6 پلە لە قەزای کۆگسونی سەربە پارێزگای مەڕەشی باکووری کوردستان روویدا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ماڵپەڕی سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه له‌ناكاوه‌كان له توركیا (ئافاد) بڵاوکراونەتەوە، بوومەلەرزەکە کاتژمێر 08:14ی بەیانی ئەمڕۆ شەممە, قەزای کۆگسونی سەربە پارێزگای مەڕەشی باکووری کوردستانی هەژاندووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە چەقی بوومەلەرزەکە قەزای کۆگسون بووە و لە قوڵایی حەوت کیلۆمەتردا روویداوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی (6ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك بە گوڕی 7.4 به پلەی رێختەر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی توركیا و سووریای هەژاند. بوومه‌له‌رزه‌كه لە باشووری کوردستان و وڵاتانی سووریا، میسر، یونان، ئێران و چه‌ند وڵاتی دیكه‌ی ناوچه‌كه هه‌ستیپێكرا.