واشنتن پێشوازی لە بڕیارێکی تورکیا دەکات

K24 - هەولێر

ئەمەریکا پێشوازی لە بڕیارەکەی تورکیا دەکات، بۆ رازیبوون بە ئەندامێتی فینلاندا لە ناتۆ، داواش لە هەنگاریا دەکات، رێکارەکانی پەسەندکردنی ئەندامێتی بە سوید و فینلاند بەبێ دواکەوتن تەواو بکات.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی، جەیک سولیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی رایگەیاند، ئەمەریکا پێشوازی لە بڕیاری تورکیا دەکات کە خەریکی ئامادەکارییە بۆ پێدانی مافی ئەندامێتی فینلاندا لە ناتۆ، هەروەها هانی دەدات بۆ پەسەندکردنی ئەندامێتی سویدیش.

لە لایەکی دیکەوە، سولیڤان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، واشنتن داوا لە "هەنگاریا دەکات کە رێکارەکانی پەسەندکردنی ئەندامێتی بە سوید و فینلاند بەبێ دواکەوتن تەواو بکات".

دەشڵێت، "ئەمەریکا پێی وایە ئەم دوو وڵاتە دەبێت به زووترین کات ببنە ئەندامی ناتۆ".