بارزان حەسەن پەیامنێری کوردستان24 خەڵاتی سەکردایەتی لاوانی جیهانی پێبەخشرا

K24 - هەولێر

ساڵانە لە مانگی ئادار و هەر جارەی لە وڵاتێک رێوڕەسمی ئەم خەڵاتە بەرێوەدەچێت و ژمارەیەک گەنج لە سەرانسەری جیهانەوە پاش هەڵسەنگاندنی سیڤییەکانیان لەلایەن ئەنجومەنێکەوە  هەڵدەبژێردرێن.

رێکخراوی نێودەوڵەتی ناحکومی ( پەرلەمانی گەنجانی جیهان) ئەم خەڵاتە دابەش دەکات. لیژنەیەک هەیە  لەناو ئەم رێکخراوەدا پێکهاتووە لە هەشت  کەسی و ئەرکی ئەم لیژنەیە وەرگرتنی سیڤی و لێکۆڵینەوە هەڵسەنگاندن لەو کەسانەی کە کاندیدن بۆ خەڵاتەکە و ئەو کەسانەی قبوڵ دەکرێن نامەیەی فەرمیان بەدەست دەگات لە رێگەی ئیمێڵەوە.

لەهەر وڵاتێک چەند کەسێک خەڵاتی سەرکردایەتی لاوانی جیهان وەردەگرێن. ئەو کەسانەی کاریگەریان هەیە لەسەر کۆمەڵگەکانیان لە بواری سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی.

لیژنەکە پاش لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لە کارە رۆژنامەوانییەکانی  پەیامنێری کوردستان24 بارزان حەسەن لە یەکێتی ئەوروپا و ناتۆ و سەیرکردنی سیڤی و بەڵگەی ڤیدیۆ، وێنە و هەواڵ کە لەساڵانی رابردوو تاوەکو ئێستا ناوبرا کاری کردووە لە ئەوروپادا. لە کۆتایدا لیژنەکە بڕیاریدا بەدەستنیشان کردنی.

زیاتر لە 10 ساڵە رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی سەرکردایەتی لاوانی جیهانی دابەشدەکرێن، ساڵی رابردوو لە تایلەند بەرێوەچوو، ئەمساڵ لە دوبەی و بڕیارە ساڵی داهاتوو لە برۆکسل بەرێوەبچێت.

.
.
.
.