دۆخی مێسی له‌گه‌ڵ پاریس گه‌یشتووه‌ته لێواری ته‌قینه‌وه

چاره‌نووسی لیۆنێل مێسی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان بووه‌ته بابه‌تی گه‌رمی میدیایه‌كانی جیهان، باوكی ئه‌و ئه‌ستێره ئارجێنتینایه بێده‌نگی شكاندووه و له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه بژارده‌ی یه‌كه‌می مێسی بۆ ئه‌م هاوینه ئاشكرا ده‌بێت.
لیۆنێل مێسی ته‌مه‌ن 35 ساڵ له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سانجێرمان كۆتایی دێت، هه‌رچه‌نده له مانگی 12ـیی ساڵی رابردوو لیۆ بڕیاری نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس دا بوو، به‌ڵام دواتر بیركردنه‌وه‌ی گۆڕا و له نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس په‌شیمان بووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ی لكیپی فه‌ره‌نسا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه نێوانی لیۆنێل مێسی و كریستۆف گاڵتیێ راهێنه‌ری پاریس له‌وپه‌ڕی خراپی دایه، ته‌نانه‌ت دوێنێ مێسی به‌بێ هۆكار راهێنانه‌كانی جێهێشتووه، هه‌رچه‌نده هه‌وڵ دراوه ئه‌م بابه‌ته نه‌گاته ده‌ستی میدیاكاره‌كان، به‌ڵام زانیارییه‌كان دزه‌ی كردووه و باس له‌وه‌ش كراوه مێسی ره‌خنه‌ی توندی له پلانی هێرشبه‌ری گاڵتیێ گرتووه، دوای ئه‌وه‌ی بایرن له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ش به‌رامبه‌ر بایرن دۆڕا، مێسی به ته‌واوه‌تی له پاریس بێهیوا بووه.
له ماوه‌كانی رابردوو ده‌نگۆی په‌یوه‌ندیكردنی لیۆنێل مێسی بۆ خولی سعوودیه میدیایه‌كانی جیهانی هه‌ژاند، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه خۆرخی مێسی باوكی مێسی كه له هه‌مان كاتدا به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كوڕه‌كه‌یه‌تی سه‌ردانی وڵاتی سعوودیه‌ی كرد. ئه‌وكات بڵاوكرایه‌وه كه مێسی له‌گه‌ڵ یانه‌ی هیلالی سعوودیه گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی و داوای 600 ملیۆن یۆرۆی مووچه‌ی ساڵانه‌ی كردووه.
دواتر باوكی مێسی له ستۆری ئینستاگرامه‌كه‌ی بێده‌نگی شكاند و رایگه‌یاند ئه‌و ده‌نگۆیانه هه‌مووی درۆیه و هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ سه‌لماندنی نییه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، سانتی ئۆنا له رۆژنامه‌ی (فووت مێركاتۆ) ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه بژارده‌ی یه‌كه‌می لیۆنێل مێسی له‌م هاوینه گه‌ڕانه‌وه‌یه‌تی بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت هه‌فته‌ی رابردوو خۆرخی مێسی سه‌ردانی بارسێلۆنای كردووه و له‌گه‌ڵ خوان لاپۆرتای سه‌رۆك و چاڤی هێرناندێزی راهێنه‌ری بارسا قسه‌ی كردووه، تاكه به‌ربه‌ست بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و گرێبه‌سته كێشه‌ی دارایی یانه‌كه‌یه كه تووشی كورتهێنان بووه، بارسا ئێستا به دوای چاره‌سه‌رێك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مێسی بگه‌ڕێنێته‌وه بارسێلۆنا.