وەزارەتی رۆشنبیری عێراق: قەڵای کەرکووک نۆژەن دەکرێتەوە

كه‌ركووك
كه‌ركووك

K24 - هەولێر:

وەزارەتی رۆشنبیری عێراق رایدەگەیەنێت، قەڵای کەرکووکی مێژوویی نۆژەندەکرێتەوە، چەندین لایەنی پەیوەنداریش توێژینەوەیان بۆ ئەم مەبەستە پێشکەشکردووە، چاوەڕێن بودجەی 2023ـی  پەسەندبکرێت.

ئەحمەد ئەلعەلیاوی گوتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری عێراق، لەمبارەیەوە بە ئاژانسی فەرمی عێراقی راگەیاند، بۆ نۆژەنکردنەوەی قەڵای کەرکووک و دەوروبەری، چەندین توێژینەوە پێشکەش بە پارێزگای کەرکووک کراوە، لەوێشەوە رادەستی فەرمانگەی کنەوپشکنینی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری ئەو شارە کراوە.

هەروەها راشیگەیاند، بەگوێرەی ئەو دەرخستانەی بۆ ئەم پڕۆژەیە پێشکەشکراوە، پێشبینی دەکرێت نۆژەنکردنەوەکە 30 ملیار دیناری تێبچێت.

ئاماژە بەوەشدەکات، لە بودجەی گشتی عێراق پارە بۆ کارەکانی نۆژەنکردنەوەی قەڵای کەرکووک و دەوروبەری دابینکراوە.