سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی فەوزی ئەسعەد ئاراستە دەکات

K24 – هەولێر:
سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی فەوزی ئەسعەد پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە، كەسوكار، دۆست و هاوڕێیانی دەکات.
لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە، "بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی نیشتیمانپەروەر (فەوزی ئەسعەد)ـم بیست".
دەقی پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی فەوزی ئەسعەد
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی نیشتیمانپەروەر (فەوزی ئەسعەد) م بیست.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و دۆست و هاوڕێیانی كاك فەوزی دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو كاك فەوزی ئەسعەد بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
18ـی ئاداری 2023