کۆشکی سپی: رووسیا تاوانی جەنگی لە ئۆکرانیا ئەنجامداوە

K24 – ههولێر:
کۆشکی سپی رایگەیاند، رووسیا تاوانی جەنگی لە ئۆکرانیا ئەنجامداوە و پێویستە لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو کەسانە بکرێت کە بەرپرسیارن.
ئادرین واتسۆن گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی، دەربارەی بڕیارەکەی دادگای نێودەوڵەتیی تاوانەکان بۆ دەستگیرکردنی سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "هیچ گومانێک لەوەدا نییە کە رووسیا ستەم و تاوانی جەنگی لە ئۆکرانیا ئەنجامداوە، سوورین لەسەر ئەوەی کە پێویستە لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو کەسانە بکرێت کە بەرپرسیارن باجی ئەم کارانەیان بدەن.
هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: داواکاری گشتیی دادگای نێودەوڵەتیی تاوانەکان کەسێکی سەربەخۆیە و بەگوێرەی بەڵگەکان بڕیار دەدات، دەمانەوێت ئەوانەی تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە باجی کارەکانیان بدەن".
دوێنێ هەینی، دادگای نێودەوڵەتیی تاوانەکان رایگەیاندبوو، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانیدا سەبارەت بەو تاوانانەی کە لە ئۆکرانیا ئەنجامدراون، بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە ئۆکرانیا، بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و کۆمیسیاری رووسیا بۆ مافەکانی منداڵان، ماریا ئەلێکسیڤنا لڤۆڤا-بێلۆڤا، دەرکردووە.
له 24ـی شوباتی 2022، به فهرمانی ڤلادیمێر پوتنی سهرۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و بههۆیهوه ههزاران كهس له سهربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنهها ئۆكرانیش ئاوارهی وڵاتانی ئهوروپی بوون، تا ئێستاش ئهو جهنگه بهردهوامه.