سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی عەریف ئەبو زید دەکات

K24 – هەولێر:
بۆ کۆچی دوایی عەریف ئەبو زید، سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە .
لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە، "سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و دۆستانی خوالێخۆشبوو عەریف ئەبو زێد دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم".
دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆزی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان(عەریف ئەبو زێد)م بیست.
پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و دۆستانی خوالێخۆشبوو عەریف ئەبو زێد دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو كاك عەریف ئەبو زێد بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
18ـی ئاداری 2023