عەلی دۆڵەمەری: هەرێمی کوردستان پێگەیەکی ستراتیژی نێودەوڵەتی هەیە

K24 - هەولێر:
بۆ بەشداریکردنییان لە بۆنەکانی ئادار و نەورۆز، ژمارەیەكی زۆر لە باڵیۆز، كونسوڵ، نوێنەرایەتیی وڵاتان، رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان، هێزی هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی كوردستان، گەیشتنە هەولێر، لەمبارەیەوە نوێنەری حکومەتی هەریمی کوردستان لە فەرەنسا، رایدەگەیەنێت، هەوڵەکانی سەرۆکی حکومەت لە بواری نێودەوڵەتی و هەروەها پێگەی ستراتیژی هەرێمی کوردستان، ئەوە دەردەخەن، کە ترافیکێکی نێودەوڵەتی سیاسی روو لە هەرێمی کوردستانە.
عەلی دۆڵەمەری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا، بە ژووری ههواڵی کوردستان24ـی راگەیاند، هەوڵەکانی سەرۆکی حکومەت بەو ئاراستەیەیە، کە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان بچیتە قۆناغێکی دیکەوە.
ههروهها دهشڵێت: "بۆ بەشداریکردن لە جەژنی نەتەوەیی نەورۆز، ئەمڕۆ پتر لە 83 نوێنەرایەتی وڵاتان سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە، ئەمە ئەوە دەردەخات کە هەرێمی کوردستان پێگەیەکی ستراتیژی نێودەوڵەتی هەیە".
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا راشیگەیاند، جگە لەم ههنگاوهی سهرۆكی حكومهت، سەردانەکانیشی بۆ وڵاتانی کەنداو و پاشان بۆ فەرەنسا، کە ئەندامی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی و خاوەنی مافی ڤیتۆیە، ئەوە دەردەخهن کە بەڵێ هەرێمی کوردستان چووەتە قۆناغێک و ئایندەیەکی دیکەوە.