بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك ئیكوادۆری هه‌ژاند

K24 – هەولێر:
ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه جیۆلۆجییه‌كانی ئەمەریکا بڵاوییانکردەوە، کاتژمێر 12:12 بە کاتی ناوخۆی ئیكوادۆر، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.7 پلە، له دووری شه‌ش کیلۆمەتر لە باکووری خۆرهەڵاتی شاری بالا‌و روویداوە.
بوومەلەرزەکە له قوڵایی 65.7 کیلۆمەتردا روویداوە.
بەپێی هەواڵێکی كه‌ناڵی بی ئێن ئۆ نیوز، لە راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن ناوەندی ئاگادارکردنەوەی تسونامی له زەریای هێمن بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس لەوە کراوە، دوای بوومەلەرزەکە، هیچ مەترسییەکی روودانی تسونامی نییه.
ئاماژە بەوەشکراوە، بوومەلەرزەکە لە وڵاتی پیرۆی دراوسێش هەستی پێکراوە، بەڵام زانیاری له‌باره‌ی بوونی بریندار یان گیانله‌ده‌ستدان له ئه‌نجامی بوومه‌له‌رزه‌كه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.