زێلێنسکی: ئەگەر ئێران لە پێدانی درۆن بە رووسیا بەردەوامبێت گۆشەگیردەکرێت

K24 – هەولێر:
ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا رایدەگەیەنێت، زیاتر لە 400 کەسیاتی و کۆمپانیایان سزاداوە، کە رووسی، سووری و ئێرانین.
زێلێنسکی ئاشکراشی دەکات، ئەگەر ئێران لە پێدانی درۆن بە رووسیا بەردەوامبێت، لە کۆتاییدا گۆشەگیردەکرێت.
سەرۆکی ئۆکرانیا هەروەها گوتی: "زیاتر لە 400 کەسایەتی و کۆمپانیا، لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایش و بەرگری ئۆکرانیا سزای نوێیان بەسەردا سەپێندراوە، زۆرینەیان رووسین، بەڵام سووری و ئێرانیشیان تێدایە، کە یارمەتی تیرۆر دەدەن".
زێلینسکی گوتیشی: "سزاکانی ئۆکرانیا بەشێکن لە فشارەکانی جیهان بۆ سەر رووسیا، هەموو ئەوانەی چەکی تیرۆر لە دژی ئۆکرانیا دروستدەکەن و یارمەتی داگیرکاری رووسیا دەدەن، بە تایبەت ئەوانەی درۆنی شاهید دەنێرن و لە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان یارمەتی رووسیا دەدەن لە کۆتاییدا گۆشەگیردەکرێن."