تره‌مپ: ده‌ستبه‌سه‌ر دەکرێم

K24 - هەولێر
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، ئاشكرای كرد، پێشبینی دەکات رۆژی سێشەممەی داهاتوو لەلایەن داواكاری گشتیی ناوچەی مانهاتن ده‌ستبه‌سه‌ربکرێت لە پەیوەندی لەگەڵ لێکۆڵینەوەکانیدا، بۆیە داوای نیشاندانی ناڕەزایەتی دەکات.
تره‌مپ له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تروس، رایگه‌یاندووه: "ئێستا دزەپێکردنه نایاساییه‌كان كه لە نووسینگەی گه‌نده‌ڵ و ئێجگار سیاسیی داواکاری گشتیی ناوچەی مانهاتنه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه، كه سه‌رۆكه‌كه‌ی له‌لایه‌ن جۆرج سۆرۆسه‌وه پاره‌دار ده‌كرێت و له هه‌وڵدان ژماره‌ی پێوانه‌یی نوێ بۆ تاوانه‌كانیان زیادبكه‌ن، دزه‌پێكردنه‌كان ئه‌وه نیشانده‌ده‌ن بێ ئه‌وه‌ی بتوانرێت هیچ تاوانێك بسه‌لمێندرێت، له‌رێگه‌ی چیرۆكه كۆنه‌كانه‌كه‌وه كه پووچه‌ڵكراونه‌ته‌وه (له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی زۆر داواكاری گشتییه‌وه پووچه‌ڵكراونه‌ته‌وه)، كاندید كۆماریخوازه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی كه به جیاوازییه‌كی زۆر له پێشه‌وه‌یه و سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مەریكا، رۆژی سێشه‌ممه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت. ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن، وڵاته‌كه‌مان وه‌ربگرنه‌وه".
سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا وردەکاریی له‌باره‌ی هۆكاری ئه‌وه چاوەڕێی ده‌ستبه‌سه‌رکردن دەکات باس نه‌كردووه، بەڵام تیمی پارێزەرانی له لێدوانیاندا بۆ وڵاتەکەیاند ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، ترەمپ چاوەڕێی تۆمەتبارکردنە و خۆی بۆ هەنگاوەکانی داهاتوو ئامادە دەکات.
رۆژی 17ی ئاداری 2023، دادگای ناوچەی مانهاتن، پارێزەری ترەمپ، ئیڤان کۆرکۆرانی بانگهێشت کرد، بۆ ئەوەی وتەی لێوه‌ربگرێت سەبارەت بەو "بەڵگەنامە نهێنی"یانه کە لە كۆشكه‌كه‌ی تره‌مپ له مارا لاگۆ، دەستی بەسەردا گیرابوو.
هاوكات باس له‌وه ده‌كرێت داواکارانی گشتی نیویۆرک نزیکن لەوه‌ی سکاڵایه‌كی یاسایی لەسەر دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی پێشووی ئه‌مەریكا، سه‌باره‌ت به‌و 130 هەزار دۆلاره‌ی بە ئەستێرەی پۆرن، ستۆرمی دانیێڵز دراوه.
دانیێڵز بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات تره‌مپ به‌ر له‌وه‌ی بچێتە کێبڕکێی سەرۆکایەتی ئەمەریکاوه، پەیوەندیی لەگەڵیدا هەبووە و به‌ر له هەڵبژاردنه‌كانی سەرۆکایەتی ساڵی له 2016دا، 130 هەزار دۆلاری وەرگرتووە بۆ ئه‌وه‌ی بێده‌نگ بێت.