كوڕەكەی بنلادن ھەڕەشە دەكات

ھەڕەشەی تۆڵەی كوشتنی باوكی دەكات
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/78a82707-285f-4491-b2fd-e274924f0813/BinLaden.ism/manifest

K24 - ھەولێر

ھەمزە بنلادن، كوڕی ئوسامە بنلادن، رێبەری پێشووی رێكخراوی قاعیدە، ھەڕەشە لە ئەمریكا دەكات بەوەی تۆڵەی كوشتنی باوكی دەكاتەوە.

ئوسامە بنلادن، رێبەرایەتی رێكخراوی قاعیدەی دەكرد، لە ساڵی 2001 ھێرشەكانی 11 سێپتێمبەری لە ئەمریكا ئەنجامدا و چەندین ھێرش و تەقینەوەی دیكەش لە لایەن رێكخراوەكە لە چەندین وڵات ئەنجامدرا. لە ساڵی 2011 ئەمریكا رایگەیاند كە لە ئۆپەراسیۆنێكی نھێنیدا لە ناوچەیەكی سنووری نێوان پاكستان  و ئەفغانستان بنلادنیان كوشتووە.