پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر هەمواری پرۆژەیاسایی ئەنجومەنی پارێزگاکان کۆدەبێتەوە

K24 - هەولێر:
ئەمڕۆ یەکشەممە 19ـی ئادار، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر هەمواری پرۆژە یاسایی ئەنجومەنی پارێزگاکان کۆدەبێتەوە.
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پێشنیازی هەموواری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کاتژمێر 11 ی پێش نیوەڕۆ دەستپێدەکات.
لەو بارەیەوە بازنەی راگەیەناندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان دوو بابەت دەبێت.
- یەکەم، دەنگدان لەسەر پێـشنیازی پرۆژەیاسای هەمواری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی، ژمارە 12ی ساڵی 2018، ئەوەش بە ئامادەبوونی هەردوو لیژنەی یاسایی و لیژنەی هەرێمەکان.
- دووەم، دەنگدان لەسەر متمانەی ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بە لێکۆڵینەوە لە ئەنجومەنی متمانەپێکراوانی تۆڕی هەواڵی عێراقی.