بە درێژایی هەفتەی رابردوو نرخی نەوت زیاتر لە سەدا 12 دابەزیوە

K24 - هەولێر

مەترسییەکان لە داڕمانی کەرتی بانکی و مایەپووچبوونی چەند بانکێکی دیکە باڵی بەسەر مامەڵەکانی بازاڕدا کێشاوە، بەهۆیەوە نرخی نەوتیش بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و لەسەر ئاستی هەفتانە سەدا 12.5ـی نرخەکەی لەدەستدا.

لە کۆتا رۆژی مامەڵەکاندا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 2.3% بۆ 72.97 دۆلار دابەزی، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش بە رێژەی سەدا 2.4 بۆ 66.74 دۆلار دابەزی

بە درێژایی هەفتەی رابردووش نرخی نەوتی خاوی برێنت سەدا 12 دابەزیوە کە لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردووەوە هاوشێوەی نەبووە، نرخی نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش بە رێژەی سەدا 13 دابەزیوە.