پوتن بە سەردانێکی لەناکاو گەیشتە ئۆکرانیا

پوتن لە کرێمیا - وێنە: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی روویسا
پوتن لە کرێمیا - وێنە: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی روویسا

k24 - هەولێر:

ئاژانسەکانی هەواڵی رووسیا بڵاویانکردەوە، ڤلادیمێر پوتن بەسەردانێکی لەناکاو گەیشتووەتە شاری ماریۆپۆلی باشووری ئۆکرانیا.

سەردانەکەی ڤلادمیری پوتن بۆ شاری ماریۆپۆلی ئۆکرانیا یەکەمین سەردانی سەرۆکی رووسیایە بۆ ئەو ناوچانەی جەنگی تێدایە لەسەرەتای دەستپێکردنی جەنگی رووسیا و ئۆکرانیاوە.

لەو بارەیەوە ئاژانسی هەواڵی تاسی رووسی بڵاویکردەوە، سەرۆکی رووسیا سەرەتا چووەتە دۆنێتسک و دواتر لەرێگەی هێلیکۆپتەرەوە چووەتە ماریۆپۆل.

ئاماژەی بەوەشدا، لەسەردانەکەیدا بۆ ماریۆپۆل سەرۆکی رووسیا، لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی شارەکە کۆبووەتەوە و گفتوگۆیان لەبارەی جەنگی رووسیا و ئۆکرانیاوە کردووە.

ئەم سەردانەی پوتن لەدوای ئەوە دێت کە دوێنێ گەیشتە نیمچە دوورگەی کرێمیا (قرم) و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو ناوچەیە کۆبووەوە.

رووسیا لە ساڵی 2014دا نیمچەی دوورگەی کرێمیای داگیرکرد، کە ئەوکات سەربە ئۆکرانیا بوو، دواتریش بۆ لکاندنەوەی بە رووسیاوە ریفراندۆمێک لەو دوورگە ئەنجامدرا، کە کیێڤ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دانیان پێدا نەنا.