عێراق پێشبینی دەکات ئەمساڵ 3.5 ملیۆن تۆن گەنم بەرهەمبهێنێت

K24 - هەولێر

وەزارەتی بازرگانی عێراق پێشبینی بۆ قەبارەی بەرهەمهێندراوی دانەوێڵە لە عێراق دەکات.

خالید ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی بەرهەمهێنانی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی رایگەیاند، پێشبینی دەکەن قەبارەی بەرهەمهێنانی دانەوێڵە لەمساڵدا لە نێوان 3 بۆ 3.5 ملیۆن تۆن بێت، لە کاتێکدا پێداویستی راستەقینە لە ناوخۆ چوار ملیۆن و 600 هەزار تۆنە.

ئەو بەڕێوەبەرەی وەزارەتی بازرگانی ئاماژە بەوەشداوە، لایەنی هاوردەکردن لەلایەن وەزارەتی بازرگانییەوە گەرەنتی کراوە، بۆ ئەو مەبەستەش لە کەنەدا، ئوسترالیا و ئەمەریکا هاوردەرکراوە، ئێستاش چوار بۆ 5 کەشتی گەنمی هاوردەکراو گەیشتوونەتە بەندەرەکانی عێراق.

دەشڵێت: لە دوو مانگی داهاتوو چەند کەشتییەکی دیکەی گەنمیش دەگاتە بەندەرەکان، بۆیە پێویستی ناوخۆ گەرەنتی کراوە.