نایگلسمان: له ژووری جلگۆڕینی بایرن خیانه‌تكارێكمان هه‌یه

جۆلیان نایگلسمان راهێنه‌ری بایرن میونشن نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له دزه‌پێكردنی تاكتیكه‌كان و ده‌ڵێت: له نێو ژووری جلگۆڕینی یانه‌كه‌مان خیانه‌تكارێك هه‌یه و پلانه‌كانم بۆ میدیایه‌كان ده‌نێرێت.
له ماوه‌كانی رابردوو ته‌واوی ورده‌كاری و پلان و تاكتیكه‌كانی له‌سه‌ر كاغه‌ز كه نووسیبووی بۆ نێو میدیایه‌كان دزه‌ی كردووه و به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له سۆشیاڵ میدیایه‌كان بڵاوكرایه‌وه.
رۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانیا كۆپییه‌كی تاكتیك و پلانه‌كانی نایگلسمانی راهێنه‌ری بایرنی به ته‌واوی ورده‌كاری و پاس و ڕێڕه‌وی راكردن بڵاوكرایه‌وه، ئه‌مه‌ش راهێنه‌ره ته‌مه‌ن 35 ساڵییه‌كه‌ی بایرنی دڵته‌نگ و توڕه‌كرد و به‌هۆی ئه‌وه‌ی بیرۆكه‌كه‌كانی له لایه‌ن كه‌سێكی یانه‌كه‌وه بۆ میدیایه‌كان دزه‌پێكراوه.
له‌مباره‌یه‌وه نایگلسمان ده‌ڵێت: ئێمه له‌ژووری جلگۆڕین خیانه‌تكارێكمان هه‌یه، ئه‌مه‌ش زۆر بێزارم ده‌كات، چونكه هه‌ر كه‌سێك ئه‌م كاره بكات ئازاری هه‌موومان ده‌دات و ده‌بێته پاڵپشتییه‌كی گه‌وره بۆ ركابه‌ره‌كانمان.
نایگلسمان گوتیشی: دزه‌پێكردنی تاكتیكه‌كانم ده‌توانێت رێگری بكات له شه‌ڕی بایرن بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كانی بۆندزلیگا و چامپیۆنزلیگ، چونكه ركابه‌ره‌كانمان به بینینی تاكتیكه‌كانمان بیرۆكه‌ی باشتر بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌مان داده‌بڕێژن، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ئێستا بایرن به ته‌نیا 2 خاڵ له پێشه‌نگی بۆندزلیگا له ركابه‌ره‌كانمان دوورین.
