لاهور جەنگی لەگەڵ سەرکردەکانی گۆڕان کۆبووەوە

K24 – هەولێر
لاهور جەنگی، لە سلێمانی لەگەڵ سەرکردەکانی گۆڕان کۆبووەوە و بەگوێرەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە باسیان لە دۆخی سلێمانی و هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان کردووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێک کە لە میدیاکانی نزیک لە لاهور جەنگی بڵاوکراوەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 19/3/2023، لاهور جەنگی بە یاوەری پەروین کاکە حەمە و ژینۆ محەممەد ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی، سەردانی مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕانی کردووە لە سلێمانی، لەلایەن عومەر سەید عەلی و جەمال حاجی محەمەد و سەفین مەلا قەرە و بەختیار عەولی پيشوازییان لێکراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا لاهور جەنگی وەکو هاوسەرۆکی یەکێتی ناسێنراوە و ئاماژەی بەوەشکراوە، گفتوگۆیان لەبارەی "دۆخی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان بە گشتی و دۆخی سلێمانی و ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان بەتایبەتی و پرسی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو لە هەرێمی کوردستان کردووە و جەختیان لەسەر پێویستی خستنەگەڕی هەوڵەکان بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە و چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکی سیاسی نێوان لایەنەکان کردەووەتەوە".
بەپێی راگەیەندراوەکەدا لەو کۆبوونەوەیەدا باس "لەو دۆخە نەخوازراوە کرا کە بەسەر سلێمانیدا هێنراوە و کاریگەری راستەوخۆی کردووەتە سەر ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان و بازاڕ و بازرگان و کاسبکاران و خاوبوونەوە و راگرتنی پرۆژە خزمەتگووزارییەکان، لەوبارەیەوە هەردوولا هاوڕابوون کە دەبێت کۆتایی بەم دۆخە بهێنرێت و دامەزراوەکانی حکومەت لە سلێمانی بخرێنەوە خزمەت هاووڵاتیان".
لەو کۆبوونەوەیەی لاهور جەنگی لەگەڵ سەرکردەکانی گۆڕان باسیان لە پرسی هەڵبژاردن کردووە و تەئکید کرایەوە لە هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی زەمینەیەکی گونجاو لەپێناو ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لەمساڵدا".
ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر لە 22/2/2023، لاهور جەنگی رایگەیاندبوو "دوای ده‌رچوونی بڕیاری دادگا به گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م مافه یاسایی و حزبییه‌كانم، كه به شه‌رعییه‌تی كۆنگره و به‌ده‌نگی ئێوه به‌ده‌ستم هێنا، ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه، له‌مڕۆ به‌دواوه، له چوارچێوه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی، ده‌سه‌ڵاته‌كانم وه‌ك هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی به‌كارده‌هێنم و هه‌ر بڕیار و به‌رنامه‌یه‌ك به‌مافی خۆمی ده‌زانم ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نه‌یتوانی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكات".
