بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رێورەسمی کردنەوەی هۆتێل و مۆڵێک بەڕێوەدەچێت

K24 - هەولێر:
ئەمڕۆ یەکشەممە 19ـی ئاداری 2023، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رێوڕەسمی کردنەوەی هوتێل حەیات ریجینسی و گوڵان مۆڵ لە شاری هەولێر، بەڕێوەدەچێت.
لە رێوڕەسمی کردنەوەی هۆتێل و مۆڵەکەدا، جگە لە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک لە باڵیۆز و کونسوڵ و نوێنەر و دیپلۆماتی وڵاتانی جیهان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەشداری دەکەن.