بوومەلەرزەیەک ناوچەیەکی تورکیای هەژاند

K24 – هەولێر:
بە گوێرەی راگەیەندراوی (AFAD)، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.4 پلە قەزای گۆکسونی سەربە پارێزگای مەڕەشی تورکیای هەژاند.
سه‌رۆكایه‌تی ئیداره‌دانی كاره‌سات و باری له‌ناكاو لە تورکیا (AFAD)، بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێر 15:5، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.4 پلە قەزای گۆکسون سەر بە پارێزگای مەڕەشی هەژاند.
(AFAD) لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی زانیاری دەربارەی بوومەلەرزەکە بڵاوکردەوە و ئەوەی خستەڕوو، چەقی بوومەلەرزەکە قەزای گۆکسون سەر بە پارێزگای مەڕەش بووە و لە قوڵایی حەوت کیلۆمەتردا روویداوە.
له 6ـی شوبات، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 7.7 باكووری كوردستان و توركیا، هه‌روه‌ها رۆژئاوای كوردستان و سووریای هه‌ژاند، جیا له روودانی سه‌دان پاشله‌رزه، كه بوونه هۆی گیانله‌ده‌ستدان، برینداربوون و بێسه‌روشوێنبوونی هه‌زاران كه‌س.