حەلبووسی و شەمخانی تاووتوێی دۆخی ناوچەکە دەکەن

K24 - هەولێر:
لە بەغدا حەلبووسی و شەمخانی تاووتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و دوا پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی ناوچەکەیان کرد.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە میانەی راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، محەممەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێشوازی لە عەلی شەمخانی ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران کرد.
لە دیدارەکە تاووتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و دوا پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی ناوچەکە و هاریکاری هاوبەش کرا.
حەلبووسی دووپاتیکردەوە، کە پەرلەمان پشتیوانی لە حکومەتی نوێ عێراق لە بواری پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دراوسێکان و وڵاتان دەکات.
هەروەها سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێشوازیی لە لێکتێگەیشتن و گەڕانەوەی پەیوەندی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و سعوودیە کرد و کە سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکەی لێدەکەوێتەوە.
لای خۆیەوە شەمخانی خواستی وڵاتەکەی بۆ گەشەپێدانی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات لەسەرجەم بوارەکان خستەروو و دووبارە سوپاسی رۆڵی عێراقی کرد کە لە خولەکانی وتوێژی نێوان ئێران و سعوودیە رۆڵی کارای هەبووە.
پێشتریش بهرپرسانی ئێران رایانگهیاندبوو، عهلی شهمخانی، بۆ ئهوه سهردانی بهغدای كردووه، تاكو كۆمهڵێك دۆسییهی ئهمنی و ئابووری نێوان عێراق و ئێران تاووتوێ بكات.
بهپێی راپۆرتێكی ئاژانسی ههواڵی "ئێرنا"ی ئێرانی، ئهمینداری گشتی ئهنجوومهنی باڵای ئاسایشی نهتهوهیی ئێران، بابهتهكانی پهیوهست به ئاڵوگۆڕی بازرگانی بهبڕی 10 ملیار دۆلار، ههروهها خێراتركردنی جێبهجێكردنی رێككهوتنهكان و ئاسانكاری بانكی تاووتوێ دهكات.