بێنزێما داواكارییه‌كی دیشامپی ڕه‌تكرده‌وه

کەریم بێنزێما هێرشبەری ریال مەدرید بانگهێشتنامەی دیدیێ دیشامپ بۆ گەڕانەوە بۆ هەڵبژاردەی فەرەنسا رەتدەکاتەوە.
بەپێی تۆڕی هه‌واڵی تێلێفوتی فەرەنسی دیشامپی راهێنەری هەڵبژاردەی کەڵەشێرەکان هەریەکە لە هوگۆ لۆریس و ماندادا و رافایل ڤاران و ماتوێدی و بێنزێمای بانگهێشت کردووە بۆ ئەوەی لە یاریی داهاتوویان بەرامبەر هۆڵەندا ئامادەبن و رێزیان لێبگیرێت، کە ئەم یارییە هەینی داهاتوو دەکرێت.
سەرچاوە فەرەنسیەکە هێمای بۆ ئەوە کردووە بێنزێما بەهۆی ناکۆکییەکانی لەگەڵ دیشامپ ئامادە نابێت و بانگهێشتنامەکەی رەتکردووەتەوە.
دیشامپ چەند رۆژێک لەمەوبەر گوتی: بێنزێما دوای تووشبوونی بە پێکان لەسەر ئارەزووی خۆی کەمپی هەڵبژاردەی فەرەنسای لە قەتەر جێهێشتووە، بەڵام بێنزێما ئەم لێدوانه‌ی دیشامپی بە درۆ خستەوە و لە پەڕەکانی فەرمی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە گاڵتەجارییەوە باسی لە قسەکانی ئەو راهێنەرە کردووە.
كه‌ریم بێنزێمای ته‌مه‌ن 35 ساڵ، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا له كۆی 97 یاری 37 گۆڵی كردووه، دوایینجار بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا بۆ مۆندیالی 2022 كرا، به‌ڵام له‌ده‌ستپێكی مۆندیال تووشی پێكان بوو، راسته‌وخۆ قه‌ته‌ری جێهێشت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له كاتی مۆندیال له پێكانه‌كه‌ی چاكبووه‌وه، به‌ڵام دیشامپ هه‌رزوو دوورخرانه‌وه‌ی بێنزێمای بۆ مۆندیال راگه‌یاند.