15 یاریزان لە لیستی هەڵبژاردەی بەڕازیل دوورخرانەوە

رامۆن مینیزیس راهێنەری کاتی هەڵبژاردەی بەڕازیل لیستی تیپەکەی بۆ یارییە ئامادەکارییەکەیان بەرامبەر هەڵبژاردەی مەغریب راگەیاند کە بڕیارە لە 25ـی ئەم مانگە رووبەڕوو ببنەوە.
فێدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل رایگەیاند مارکینیۆس بەرگریکاری سانجێرمان و ریچارلیسۆنی هێرشبەری تۆتێنهام پێکانیان هەیە و ئامادە نابن.
بە گشتی پازدە یاریزان ئەوانەی بەشداریان لە جامی جیهانی 2022 کرد لە لیستەکە دوورخراونەتەوە لە نێوانیاندا نێێمار، تیاگۆ سیلڤا، گابیرێل خیسۆس، ئالیسۆن بێکەر، فرێد، فابینیۆ، رافینیا و گابریێل مارتینێلی.
له نێو لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی به‌رازیل چه‌ندان یاریزانی نوێی تێدایه، كه تێیدا بۆ یه‌كه‌مجار بانگهێشتی (مایكڵ)ـی گۆڵپارێزی ئاتڵێتیكۆ پاڕانێنسی به‌رازیلی كراوه.
له هێڵی به‌رگری بانگهێشتی ئه‌م یاریزانه نوێیانه كراون كه پێكهاتوون له رۆجێر ئیبانێزی یاریزانی رۆمای ئیتاڵیا و رۆبێرت رێنانی به‌رگریكاری ته‌مه‌ن 19 ساڵه‌ی یانه‌ی زینتی رووسیا و ئارسه‌ری ته‌مه‌ن 19 ساڵ كه له یانه‌ی ئه‌مریكان كلهبی به‌رازیلی و ئێمێرسۆن رۆیال له یانه‌ی تۆتێنهام و رێنان لۆدی له یانه‌ی نۆتێنگهام فۆرێستی ئینگلیزی.
له هێڵی ناوه‌راستیش ئه‌م یاریزانانه نوێیانه بانگهێشتكراون: ئاندرێی ته‌مه‌ن 21 ساڵ له یانه‌ی فلۆمێنزی، ئاندرێ سانتۆسی ته‌مه‌ن 18 ساڵ له یانه‌ی ڤاسكۆ دی گاما، جواو گۆمێزی ته‌مه‌ن 22 ساڵ له یانه‌ی ولڤرهامتنی ئینگلیزی و رافاییل ڤیگا له یانه‌ی پاڵمێراس.
له هێڵی هێرشبه‌ر به‌رازیل كه‌مترین گۆرانكاری كردووه ته‌نیا رۆنی ته‌مه‌ن 27 ساڵ له یانه‌ی پاڵمێراس و ڤیكتۆر رۆكی له یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ پاڕانێنسی بانگهێشت كردووه.