سلێمانی.. ژماره‌یه‌ك چه‌كداری ده‌مامكدار هەڵدەكوتنە سەر دوو ئافره‌ت

K24 - سلێمانی:
کۆمەڵێک چەکداری دەمامكدار لەناوەڕاستی شەقامی سالم له پارێزگای سلێمانی، هەڵدەكوتنە سەر دوو ئافره‌ت و ئۆتۆمبێلەکانیان لێوەردەگرن.
له‌باره‌ی ئه‌م رووداوه‌وه نووسینگەی لاهور شێخ جەنگی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: "بەداخەوە هێزێکی چەکدار بە شێوەیەکی زۆر نایاسایی و نامرۆڤانە هەڵیانکوتاوەتە سەر خاتوو پەروین کاکە حەمە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی و خاتوو لاوين ئازاد بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە ئۆفیسی لاهور شێخ جەنگی".
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی لاهور شێخ جه‌نگیدا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، "ئیدانەی ئەم کارە نایاساییەی گرووپێکی ناو یەکێتیی دەکەین، نیگەرانین لەو شێوازی هەڵسوکەوتەی بەرامبەر بە دوو ژنی بەتوانای ناو یەکێتیی كراوه".
دووپاتیشیكرده‌وه، کە ئەو جۆرە رەفتارانە ساردیان ناکاتەوە لەو هەوڵانەی خستویانەتەگەڕ لەپێناو راستکردنەوەی ئەو بارە لارەی بەسەر یەکێتیدا هێنراوە.
پێشتریش لاهور شێخ جه‌نگی په‌یامێكی ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كردبوو و تێیدا رایگه‌یاندبوو، "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌رم كراوه، به‌شێك ده‌بم له چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی و له چوارچێوه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ، ده‌سه‌ڵاته‌كانم وه‌ك هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی به‌كارده‌هێنم".
سه‌باره‌ت به‌م رووداوه‌ش، تا ئێستا لایه‌نه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای سلێمانی روونكردنه‌وه و راگهیهندراوییان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.