چیرۆكی كه‌وتنی به‌غدا به‌ر له 20 ساڵ

K24 – هەولێر:
20 ساڵ به‌سه‌ر هێرشی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا بۆ سه‌ر عێراق و رووخاندنی رژێمی به‌عس تێده‌په‌ڕێت، ته‌قاندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م مووشه‌كی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی عێراق به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا له شه‌وی 19 له‌سه‌ر 20ـی ئاداری ساڵی 2003 و پێشڕه‌وییه‌كان به ئاراسته‌ی كۆنترۆڵكردنی شاری به‌غدا به‌رده‌وام بوون، تا له 1ـی ئایارى هه‌مان ساڵ، جۆرج ده‌بلیۆ بۆش، سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكا له گوتارێكدا كۆتاییهاتنی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی بۆ رووخاندنی رژێمی به‌عس به سه‌ركه‌وتوویی راگه‌یاند.
ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی عێراق به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌ریتانیا له شه‌وی 19 له‌سه‌ر 20ـی مانگی ئاداری ساڵی 2003 به ئاراسته‌كردنی چه‌ند مووشه‌كێك بۆ سه‌ر ناوچه‌یه‌كی ستراتیژی شاری به‌غدا ده‌ستیپێكرد، وه‌شاندنی یه‌كه‌م گورز به مه‌به‌ستی رووخاندنی رژێمی به‌عس دوای تێپه‌ڕبوونی 90 خولهك هات به‌سه‌ر ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه جۆرج بۆش سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكا به سه‌دام و كوڕه‌كانی دابوو، بۆ جێهێشتنی عێراق.

له سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌كه‌دا هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی سعوودیه و توركیا ره‌تیانكرده‌وه كه خاكیان بۆ سه‌ر هێرشكردنه‌سه‌ر عێراق به‌كاربهێنێت و وڵاتانی كۆمكاری عه‌ره‌بیش بۆ شه‌ڕی رووخاندنی سه‌ددام بوون به دوو به‌شه‌وه.
هه‌ربۆیه سه‌ركردایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌مه‌ریكی به‌ریتانی به‌شێكی زۆری هێرشه‌كه‌یان له كوێت و ئوردنه‌وه ده‌ستپێكرد و به‌شێكی زۆری هێزی ئه‌مه‌ریكی به‌ریتانی له كوه‌یته‌وه ده‌ستیان به هێرشەکە كرد، ئه‌مه وێڕای جێگیركردنی به‌شێكی هێزی ئه‌مه‌ریكی له هه‌رێمی كوردستان و به دیاریكراویش له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ریر، به دووری 70 كیلۆمه‌تر له پارێزگای هه‌ولێره‌وه دووره.

دوای تێپه‌ڕبوونی سێ هه‌فته به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه و كۆنتڕۆڵكردنی چه‌ندین شار و شارۆچكه‌ی باشووری عێراق، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌نگاویان به‌ره‌و ئامانجه گه‌وره‌كه كه شاری به‌غدابوو نا.
هێزی ئه‌مه‌ریكا له سه‌ره‌تادا پلانی گه‌مارۆدانی شاری به‌غدای دانا و دواتریش له رێگه‌ی 29 تانك و زرێپۆشی جۆری برادلی سوپای ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا جوڵه‌ی پێكرا و دوای شەڕ لەگەڵ هێزەکانی عێراق سوپای ئەمه‌ریکا ده‌ستی به‌سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا داگرت.
له 9ـی نیسانی 2003 هاوپه‌یمانێتی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی به‌ریتانی كۆنتڕۆڵی به‌شێكی زۆری باشووری عێراق و شاری به‌غدایان راگه‌یاند و هاوكات له دوانیوه‌ڕۆی ئه‌و رۆژه دیمه‌نی رووخاندنی په‌یكه‌ره‌كه‌ی سه‌دام له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن بڵاوكرایه‌وه کەوتنی بەغدا راگەیه‌ندرا.
له 10ـی نیسان هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا چوونه نێو پارێزگای كه‌ركووك و له 15ـی نیسانیش پارێزگای سه‌لاحه‌ددین و شاری تكریت كه به شوێنی له دایك بوونی سه‌دام حوسێن هه‌ژمارده‌كرێت، كۆنتڕۆڵكرا.
هه‌روه‌ها له 1ـی ئایار جۆرج ده‌بلیۆ بۆش له گوتارێكدا كۆتاییهاتنی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی بۆ رووخاندنی رژێمی به‌عس به سه‌ركه‌وتوویی راگه‌یاند.