سوودانی: بیری تایفه‌گه‌ری عێراقییه‌كانی په‌رته‌وازه كرد
K24 – هەولێر:
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ندێك بەرەنگاری و مه‌ترسی به‌رۆكی عێراقی گرت و به‌هۆی تیرۆره‌وه، گه‌له‌كه‌مان چووه قۆناغێكی سه‌خت.
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له گوتارێكدا له كۆنفرانسی دیالۆگی نێوده‌وڵه‌تی له به‌غدا باسی دۆخی عێراقی دوای ساڵی 2003ی كرد و رایگه‌یاند، له ساڵی 2005 ده‌ستوورێك بۆ وڵات داندرا، كه سێبه‌رێك بوو بۆ هه‌موو خه‌ڵكی عێراق، به‌ڵام دواتر هه‌ندێك بەرەنگاری و مه‌ترسی به‌رۆكی عێراقی گرت و به‌هۆی تیرۆره‌وه، گه‌له‌كه‌مان چووه قۆناغێكی سه‌خت و ئه‌و عێراقیانه‌ی ماوه‌ی سه‌دان ساڵ په‌یڕه‌وی پێكه‌وه‌ژیانێكی ئاشتیانه‌یان ده‌كرد، بیری تایفه‌گه‌ری و رق و كینه په‌رته‌وازه‌ی كردن و عێراق بوو به بازاڕێك بۆ هه‌واڵی مردن و چیرۆكه تۆقێنه‌ره‌كان.
سوودانی هەروەها لە گوتارەکەیدا گوتی: "عێراقیه‌كان له 15ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2005، ده‌ستوورێكی هه‌میشه‌ییان بۆ هاووڵاتیان داڕشت، كه هه‌موو ئازادییه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت، له هه‌مووش گرنگتر ئه‌و ده‌ستووره بووه ئه‌و چه‌تره ئارامه‌ی كه سێبه‌ری هه‌موو خه‌ڵكی عێراق بوو، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ساڵانێكی زۆر له‌ژێر ترس و تۆقان و ده‌رده‌سه‌ریدا ژیان".