ئامادەکاری کراوە پێشوازی لە زیاتر لە شەش ملیۆن گەشتیار بکرێت

kurdistan24.net

K24 – هەولێر:

لە جەژن و بۆنەکاندا گەشتیارێکی زۆر روو لە ھەرێمی کوردستان دەکەن، لە بازگەکانەوە دوای ئەنجامدانی رێککارە ئەمنییەکان، پێشوازیان لێدەکرێت.

لە لایەن گەشتوگوزاری پارێزگاکەنەوە ئامادەکاری کراوە بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییەکانی گەشتیاران دابینبکرێت و وەک ساڵانی پێشتر گرفتی مانەوەیان بۆ دروست نەبێت.

دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێم ئەمساڵ ئامادەکاری کردووه‌ کە پێشوازی لە زیاتر لە 6 ملیۆن گەشتیار بکات.