عەبدوڵلاهیان: رێککەوتنی ئاڵوگۆڕی بەندکراوان لە نێوان ئێران و ئەمەریکا ساڵێک لەمەوبەر واژووکراوە
K24 – هەولێر:
وەزیری دەرەوەی ئیران ئاشکرایکرد، رێککەوتنی ئاڵوگۆڕی بەندکراوان لە نێوان ئێران و ئەمەریکا ساڵێک لەمەوبەر واژووکراوە.
حسێن ئەمیرعەبدوڵلاهیان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەو رێککەوتننامەیە لە مانگی مارسی ساڵی رابردوو، لە وڵاتی سێهەم لە لایەن نوێنەری ئەممریکاوە واژووکراوە و لە هەفتەکانی رابردوودا گفتوگۆ و دانوستانی ناڕاستەوخۆ بۆ نوێکردنەوەی رێککەوتنەکە لە نێوان دوو وڵاتدا بەڕێوەچووە.
پێشتر گوتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە ڕێککەوتن لەسەر ئاڵوگۆڕی زیندانییانی ڕەتکردبووەتەوە و رایگەیاندبوو، بەرپرسانی ئێران بەو چیرۆکانەی سازی دەکەن تەنیا بنەماڵەی ئەو زیندانییانە خەمباردەکەن.