سەرۆکی چین گەیشتە مۆسکۆ

شی جیپینگ، سەرۆکی چین و ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا
شی جیپینگ، سەرۆکی چین و ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا

K24 - هەولێر:

لەیەکەم سەردانی فەرمیدا پاش هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی چین، شی جیپینگ سەرۆکی چین گەیشتە مۆسکۆ.

شی جیپینگ، سەرۆکی چین لەلایەن ڤلادیمیر پوتن، هاوتا رووسیەکەیەوە پێشوازی لێکرا و کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵیان ئەنجامدا.

سەردانەکەی سەرۆکی چین بۆ رووسیا دوو رۆژ دەخایەنێت و چاوەرواندەکرێت شی و پوتن پەیوەندییە سیاسی و ئابووری و سەربازییەکانی مۆسکۆ و پەکین تاوتوێ بکەن.

هاوکات، بڕیارە لەسەردانەکەیدا بۆ رووسیا سەرۆکی چین دەستپێشخەرییەک بۆ کۆتایهێنان بە قەیرانی ئۆکرانیا رابگەیەنێت.