سەرکردەکانی جیهان لەبارەی رووخانی رژێمی بەعس لە عێراق چیان گوت؟
K24 - هەولێر
ژمارەیەک سەرکردەی جیهانی پێش روخانی رژێمی بەعس و پاش هاتنی ئەمەریکا بۆ عێراق لە مانگی ئاداری 2003، کە بووه هۆی رووخاندنی رژێمی سەدام حوسێن و رژێمی بەعس لە عێراق، گوتە و پێشبینیان لەبارەی داهاتووی عێراق خستەڕوو.
له 29 کانونی دووەم 2002
جۆرج بوش سەرۆکی ئهوكاتی ئەمەریکا، رایگهیاند: "عێراق، ئێران و کۆریای باکوور وڵاتانی وەک ئەمانە و هاوپەیمانە تیرۆریستەکانیان، خۆیان چەکدار دەکەن بۆ ئەوەی هەڕەشە لە ئارامی جیهان بکەن".
5ی شوباتی 2003
کۆڵن پاول، وەزیری دەرەوەی ئهوكاتی ئەمەریکا، لهبهردهم ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان له باسی بەڵگەی هەڵگرتنی چەکی کۆمەڵکوژ لە لایەن عێراقەوە، کە دواتر سەلمێندرا ناڕاستە گوتی: "ئەو ههواڵانهی ئێمە پێتان دەدەین راستی و دەرئهنجامە لەسەر بنەمای زیرەکی تۆکمە".
11 تهمووز 2002
ریچارد پێرل، سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسەتی بەرگری لە پنتاگۆن گوتی: "پشتیوانیکردنی سەدام و هێزه سەربازییەکەی، دوای یەکەم لێدان دەڕوخێت".
5 ئهیلولی 2002
عەمر موسا، ئەمینداری گشتی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی، لەو کاتەدا گوتی: ئێمە بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ ئەوەی رووبەڕووبوونەوەی سەربازی نەبێت، چونکە پێمان وایە دهرگاكانی دۆزەخ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەکاتەوە.
19 ئهیلول 2002
سهدام حوسێن، له نامهیهكدا بۆ نهتهوه یهكگرتووهكان، لهبهردهمتان رایدهگهیەنم "عێراق دووره له ههموو چهكێكی ئهتۆمی و كیمیاوی و بایهلۆجی".
14 تشرینی دووەم 2002
دۆناڵد رامسفێڵد، وهزیری بهرگری ئهوكاتی ئهمهریكا گوتی: شهڕی كهنداو له نهوهدهكان پێنج رۆژی خایاند، بهڵام شهڕی عێراق، نازانم پێنج رۆژ یان پێنج ههفته یان پێنج مانگ لهوه زیاتر ناخایهنێت.
16 ئاداری 2003
دیک چینی، جێگری سەرۆکی ئهوكاتی ئەمەریکا ، گوتی: پێموایە شتەکان لەناوخۆی عێراقدا زۆر خراپ بوون، لە روانگەی گەلی عێراقەوە، لە راستیدا پێموایە وەک رزگارکەر پێشوازیمان لێدەکرا.
20 ئاداری 2003
لە یەکەم رۆژی هێرشی ئەمەریکا، سەدام حوسێن گوتی: "بوشی بچووکی تاوانبار لەگەڵ یاریدەدەرەکانی تاوانەکەیان ئەنجامدا، کە هەڕەشەی لە عێراق و مرۆڤایەتی کرد".
10 نیسانی 2003
رامسفێڵد گوتی: ئێستا سەدام حوسێن شانبەشانی هیتلەر و ستالین و لینین و چاوشیسکو لە پێشەنگی ستەمکارە دڕندە و شکستخواردووەکان دایه و گەلی عێراقیش لە رێگای ئازادیدایە.
1 ئایاری 2003
جۆرج بوش سەرۆکی ئەمەریکا، لەناو کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەمەریکی ئەبراهام لینکۆڵن گوتی: ئۆپەراسیۆنە جەنگییەكه لە عێراق کۆتایی هات.
13 كانوونی دووهم 2003
کاتێک هێزەکانی ئەمەریکا سەدام حوسێن-یان دەستگیرکردووە سەدام گوتویەتی: "من ناوم سەدام حوسێنه من سەرۆکی عێراقم و دەمەوێت دانوستان بکەم.
30 کانونی دووەم 2005
ئهیاد عەللاوی، سەرۆک وەزیرانی کاتی عێراق رایگەیاند: ئەمە ساتێکی مێژووییە بۆ عێراق، رۆژێکە عێراقییەکان دەست دەکەن بە نووسینی مێژووی خۆیان بە دەستی خۆیان.
31 ئاداری 2005
لۆرانس سیلبێرمان، هاوسەرۆکی لیژنەی هەواڵگری ئەمەریکا بۆ چەکی کۆکوژ دەڵێت: "هەڵە بوون سەبارەت بە بوونی چەکی کۆمەڵکوژ" لە عێراق.
له تشرینی دووهمی 2006
سەدام حوسێن لە پەیامێکدا دوای ئەوەی سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سهپێندرا، بەهۆی ئەنجامدانی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی، گوتی: "لێرەدا خۆم وەک فیدیەیەک پێشکەش دەکەم. بۆیه ئەگەر خوا ئەمەی بوێت، لەگەڵ چاکەکاران و شەهیدان دهبم.
1ی کانوونی دووەمی 2008
بوش گوتی: شکستی هەواڵگریی لە عێراق لهسهردهمی سهرۆكایهتی مندا تووشی پهشیمانی كردم.