ئوسترالیا سه‌ربازێكی پێشووی به تاوانی جه‌نگ له ئه‌فغانستان ده‌ستگیر كرد

K24 - هەولێر
پۆلیسی ئوسترالیا سه‌ربازێكی پێشووی وڵاته‌كه‌یان ده‌ستگیركرد به تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌فغانییه‌كان له ماوه‌ی كاركردنیدا له ئه‌فغانستان.
پۆلیسی ئوستراڵیا، ئاماژەی بەوەشکردووە ئه‌و سه‌ربازه تەمەنی 41 ساڵە، لە دادگای ئوسترالیا بە تاوانی جەنگ دادگایی بکرێت، کە زۆرترین سزا، زیندانی هەتاهەتاییه، ده‌شڵێت: رەنگە دادوەری لێکۆڵینەوە ئازادکردنی بە کەفالەت لەبەرچاو بگرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیس، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان کە سێ ساڵی خایاندووە، تێوەگلانی 19 سەربازی ئوسترالیای دەرخستووە، کە لە هێزە تایبەتەکان، له ئەفغانستاندا خزمەتیان کردووە، به‌وه‌ی لە ئەنجامدانی تاوانی جەنگدا تێوه‌گلاون.
پۆلیس ئاماژەی بەوەدا، به‌پێی راپۆرتێك، ئەو 19 سه‌ربازه تۆمەتبارە 39 دیل و مەدەنی بێ چەکیان لە ئەفغانستان کوشتووە، ژمارەیەک ئه‌فسه‌ری باڵای هێزی تایبەتی ئوسترالیا، سەربازە نوێیەکانیان ناچارکردووە زیندانی بێ چەک بکوژن و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەوان مەشق و راهێنانیان پێکراوە بۆ شەڕکردن.
هێزەکانی ئوسترالیا وەک بەشێک لە هێزه‌كانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ناتۆ به‌شدارییان له هێرشی سه‌ر ئەفغانستان کردووە.