بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حکومەت ئاگری نەورۆز لە هەولێر دەکرێتەوە

K24 – هەولێر:

بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاهەنگی نەورۆز لە پارکی شانەدەر لە هەولێری پایتەخت بەڕێوەدەچێت و ئاگری نەورۆز دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (20ـی ئادار/مارسی 2023) سەرۆک مەسعود بارزانی، ئاگری نەورۆز لە پارکی شانەدەر دەکرێتەوە.

لە ئاهەنگێکی جەماوەرییدا، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی حکومی و حزبی و میوانان و ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان، ئاهەنگی سەری ساڵی نوێی کوردی 2723 لە پارکی شانەدەری هەولێر بەڕێوەدەچێت و ئاگری نەورۆز دەکرێتەوە.